بەرهەم ساڵح: یاسای قەرز بێ رەچاوكردنی خواستی كورد پەسەندكرا

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەداخەوە یاساكە بێ رەچاوكردنی سازانی نیشتمانی، بەدیاریكراویش بەبێ خواستی كورد پەسەندكرا و تێپەڕێندرا.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەرچەندە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كارێكی پێویست بوو بۆ دابینكردنی مووچە‌ی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەنابردن بۆ قەرز چارەسەرێكی بەردەوام نییە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، جەخت لەرێگەچارەیەكی بنەڕەتی دەكەنەوە كە رێگە لەدووباربوونەوەی قەیرانی مووچەی فەرمانبەران بگرێت.

دەشڵێت، “بەداخەوە ئەم یاسایە بێ رەچاوكردنی سازانی نیشتمانی، بەدیاریكراویش بەبێ خواستی كورد پەسەندكرا و تێپەڕێندرا، ئەمەش پێشینەیەكی مەترسیدارە‌‌ لە كاری سیاسی عێراقدا”.

دڵنیایش دەدات لەوەی، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق بەبێ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی ناتەواوە، چونكە ئەوانیش هاوڵاتی عیراقن و مافەكانیان لەدەستوردا جێگیركراوە.

لە دواین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بڕیاردرا بێ دیاریكردنی پشكی كورد پرۆژە یاسای قەرزكردن پەسەند بكرێت، نوێنەرانی كوردیش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا