چیرۆكی ئەو كچەی چاویان لێ دزی

پۆڵەتیك پرێس:
كۆتا شت، كە بە چاوی خۆی بینیبێتی ئەوە بوو، لە تەمەنی 33 ساڵیدا، سێ پیاو بەسواری ماتۆڕەوە تەقەیان لێكرد، دواتریش بە چەقۆ هەردوو چاویان دەرهێنا، تەنیا لەبەر ئەوەی لەبنكەیەكی پۆلیس كاری دەكرد لە هەرێمی غەزنەی ناوەڕاستی ئەفغانستان.

ئەوە چیرۆكی (خاترە)یە، ئەو كچە ئەفغانییەی تەنیا خۆی قوربانی دابونەریتە كۆمەڵایەتییەكان نییە لە وڵاتەكەیدا، كە لە وڵاتەكەیدا نەك هەر پێزانین نییە بۆ كاركردنی ژنان بەڵكو یەكێكە لەمەترسییە گەورەكان بۆ هەر ژنێك، كە بیەوێت كاربكات، ئەو كاتێك كاری پۆلیسی هەڵبژارد زۆری نەبرد لە نەخۆشخانە بەردەمی پڕ بوو لە تاریكی.

ئەو كچە ئەفغانییەی تەنیا خۆی قوربانی دابونەریتە كۆمەڵایەتییەكان نییە

ئەو كچە ئەفغانییە دەڵێت: لەپزیشكەكانم پرسی بۆچی ناتوانم هیچ ببینم؟ پێیانوتم بەهۆی برینەوە بەستەر لەسەر چاوەكانمە، بەڵام لەوكاتەدا تێگەیشتم، كە چاوەكانیان لێدزیووم.

ئێستا ئەو كچە و دەسەڵاتی ناوخۆی هەرێمەكەش چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان تۆمەتبار دەكەن بەو كردەوەیە، هەرچەندە بزووتنەوەی تاڵیبانی ئیسلامی رەتیدەكاتەوە كردەوەكە هیچ پەیوەندی بەوانەوە هەبێت.

میدیا ناوخۆییەكانی ئەفغانستان باس لەوە دەكەن، چەكدارەكان لەگەڵ باوكی كچەكە و بە ئاگاداری ئەو كردەوەكەیان یٔەنجامداوە، چونكە باوكی كچەكە نەیاری ئەوە بووە كچەكەی ئەو كارە بكات و بە توندی دژی وەستاوەتەوە.

چەكدارەكان لەگەڵ باوكی كچەكە و بە ئاگاداری ئەو كردەوەكەیان یٔەنجامداوە

ئەو رووداوە تەنیا نەبووە بەهۆی لەدەستدانی چاوەكانی، بەڵكو ئەو هیوایەشی كوشت، كە ئەو هەوڵی بۆ دەدا، كە كارێكی جێگیر بوو، تەنیا چەند مانگێكی كەمیش بوو دەستی بە كاركردن كردبوو.

چالاكانی بواری مافەكانی مرۆڤ دەڵێن: ئەو كردەوەیە بەرانبەر خاترە دەری دەخات بەشێوەیەكی توندوتیژ كاردانەوە هەیە بۆ كاركردنی ژنان و كچان لەئەفغانستان تەنانەت ئەگەر لە پۆست و كارێكی گشتیشدا بن، بەتایبەت كاری پۆلیسی بۆ ژنان، كە بووەتە هۆی توڕەبوونی بزووتنەوەی توندڕەوی تاڵیبان.

توندوتیژی بەرانبەر ئەو ژنانەی كار دەكەن بەشێوەیەكی بەرچاو لەئەفغانستان زیادیكردووە

هەر لەو بارەیەوە سەمیرە حەمیدی، كە لەرێكخراوی مافی مرۆڤ كاردەكات لە ئەفغانستان دەڵێت: هەرچەندە كاركردنی ژنانی ئەفغانی لەپێگە گشتییەكان هەموو كات مەترسیدارە، بەڵام لەمدواییەدا توندوتیژی بەرانبەر ئەو ژنانەی كار دەكەن بەشێوەیەكی بەرچاو لەئەفغانستان زیادیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا