عەدنان عوسمان: بۆ كۆكردنەوەی داهاتەكان هەنگاوی ئازایانە نانرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دەبێت لەناوخۆی هەرێم هەنگاوی راستگۆیانەو ئازایانە بنرێت بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم داهاتەكان و دابەشكردنیان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، كە ئێستا ئەو هەنگاوانە نین.

عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەئەگەری رێكەوتن لەگەڵ بەغدا، چارەیەكی كاتی قەیرانەكە دەكرێت، ئەگەرنا ئەوا دەبێت لەناوخۆی هەرێم هەنگاوی راستگۆیانەو ئازایانە بنرێت بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم داهاتەكان.

ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە داهاتی هەرێم بەشێوەی دادپەروەرانە دابەشبكرێتەوە، دەشپرسێت،”گەر ئەو رێگایانە نەگیرانەبەر ئەوا بژاردەی سێیەم چیە؟”.

ئەو وتانەی وتەبێژەكەی بزوتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكی شاندێكی هەرێم لەبەغدان و لەگەڵ زۆربەی بەرپرسە حزبی و حكومییەكانی عێراق كۆبونەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێكیان نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا