پۆڵه‌تیك پرێس
به بڕیاری داواكاری گشتی ئامه‌د هولیا ئالۆكمه‌ن و زه‌ییات جه‌یلان هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له ئامه‌د زیندانی كران.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 22ی ئه‌م مانگه هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ستگیركران به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر دیواره‌كانی شاری سور هه‌ڵواسراون، تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان درایه پاڵ ئه‌و وێنانه له باره‌گای هه‌ده‌په ئاماده‌كراون.
له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی ئامه‌دی هه‌ده‌په، ره‌مزییه سیزجی و قاسم كایا هاوسه‌رۆكانی ئه‌و پارته له ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هریش ده‌ستگیركران، دادگا ئه‌وانی به مه‌رج ئازادكردووه.
جگه له زیندانیكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان_هه‌ده‌په، به سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و پارته له زیندانه‌كانی توركیا زیندانیكراون.