گورزێکی کاریگەر لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ تورکیا

پۆڵەتیک پرێس

دوای هەشت مانگ لەقەدەغەکردنی رێکخراوی گورگە بۆرەکانی تورکیا، پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاریدا ئەو رێکخراوە بخاتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپاوە.

لەمانگی تەمموزی ساڵی 2020، ئەندامانی رێکخراوی گورگە بۆرەکانی تورکیا لە ڤیێنای پایتەختی نەمسا، بە بەرد و تەقەمەنی هێرشیان کردەسەر خۆپیشاندەرانی کورد.

لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2020، فەڕەنسا ئەم رێکخراوەی قەدەغەکرد و داوای لە پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا و فەڕەنساش کرد ئەم کارە بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا دیبلۆماتکارێکی ئەوروپی بەگۆڤاری لکسپرێسی فەڕەنسی وت، رێکخراوی گورگە بۆرەکان نوسینگە یاخود چوارچێوەیەکی یاسایی نییە و تۆمارکردنی ناوی لە لیستی تیرۆر، کۆتایی بە چالاکییەکانی ناهێنێت، بەڵکو چاودێریکردنی ئاڵۆز دەکات.

لە فەڕەنسا و دوای پێنج مانگ لە رێوشوێنەکانی دژ بەم رێخراوە، گورگە بۆرەکان جارێکی دیکە هێرشیان دەستپێکرد و روبەری رۆشنبیری شاری لیۆنی فەڕەنسایان کردەئامانج، کە بەهۆیەوە چوار کورد بریندار بوون.

رێکخراوی گورگە بۆرەکانی تورکیا وەک بەشێک لە شەپۆلی سیاسی راستڕەو ساڵانی شەستەکان دامەزرا و لەساڵانی نەوەدەکان بەشداری لە جەنگی تورکیا کرد دژی جوڵانەوەی سیاسی کورد.

وەک ئاشکرایە رێکخراوی گورگە بۆرەکان هاوسۆزی بۆ پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا هەیە کە بە یەکێک لە پارتە “فاشییەکان” هەژماردەکرێت و لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان، بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان پشتیوانی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا