گەریلا كوژرانی 22 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلادا كە بۆ یادی30 ی حوزەیران، ڕۆژی فیدایبوون ئەنجامدراوە، 22 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە: هێزەكانمان بۆ سڵاوكردن لە 30 ی حوزەیران، ڕۆژی فیداییبوون چەندین چالاكییان ئەنجامدا و ئەو چالاكییانە بەردەوامن، لەو چالاكیانەدا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژران، خێمەیەكی سەربازی خاپووركرا.

ئەوەشهاتووە، سوپای توركیا تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانیان 34 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 21 جاریش بە هەلیكۆپتەر، 22 جار بە فڕۆكە و بەدەیان جاریش بە كاتیۆشا بۆردوومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا