تورکیا دەیان تانکی بەرەو یۆنان گواستەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاوکراوەی ئاژانسە ناوخۆییەکانی تورکیا، وڵاتەکە دەیان تانکی لە سنووری باشوری سوریا بەرەو سنووری باکوری ڕۆژئاوای یۆنان گواستووەتەوە.

ئاژانسەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەو هەنگاوەی تورکیا لە چوارچێوەی زیادبوونی گرژییە یەک لە دوای یەکەکانی لەگەڵ یۆناندا دێت بەتایبەتی لەبارەی سنووردارکردنی سنووری دەریایی و هاوبەشیکردنی سەرچاوەکانی وزە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوەش هاتووە، تورکیا ئاڕاستەی ٤٠ تانکی لە سنووری سوریا بەرەو سنووری یۆنان گۆڕیوە، هاوکات، لە وێنەکاندا دەرکەوتووە بارهەڵگری پڕ لە چەک و کەرەستەی سەربازی بەرەو هەرێمی ئیدرنە لە باکوری ڕۆژئاوای تورکیا دەگوازرێنەوە.

پێشتریش، بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠، لە کۆماری باکوری قوبرس دەست دەکەن بە ڕاهێنانێکی سەربازی کە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

'Yunanistan sınırına tank sevkiyatı' iddiası gerçeği yansıtmıyor

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا