تەرمی كۆچبەرێكی كورد دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای زیاتر لە سێ‌ مانگ لە نوقومبوونی یەختێكی كۆچبەران لە یۆنان، تەرمی كۆچبەرێكی دیكەی كورد دۆزرایەوە.

شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی یونان ڕایگەیاند: دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەران لە نزیك دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی رۆژی چوارشەممە 30 ی ئادار ، ئاگادار كرانەوە لە دۆزینەوەی تەرمێكی یەكێك لەو كۆچبەرە كوردانەی لە دەزگای لوتكە تۆمار كرابوون بە ناوی ( باریز ناسح محەمەد ) تەمەن بیست و دوو ساڵ.

نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان وتی: لەو ڕووداوەدا كە لە نزیك دوورگەی سانتۆرینی ڕوویداوە لە21_12_2021، بیست و حەوت كۆچبەری كورد بێسەرشوێن بوون تا ئێستا چوار تەرمیان دۆزراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا