بارتۆمیۆ و ئیدارەكەی وازیان لە بەرشەلۆنە هێنا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا فشارێكی گەورەیان خستە سەر خۆی و ئیدارەكەی و وردە وردە ئەندامانی ئیدارەكەی وازهێنانیان ڕاگەیاند تا كار گەییشتە ئەوەی 4 ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی یانەی بەرشەلۆنەش دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند و چوونە پاڵ نەیارەكانی دواجار ئەمشەو خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە و 11 لە ئەندامانی ئیدارەكەی كە كاروباری یانەكەیان بەڕێوە دەبرد بە ناچاری و لە ژێر فشاردا دەستلەكاركێشانەوەیان ڕاگەیاند.

هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئەمشەوی بارتۆمیۆ و تەواوی ئەندامانی ئیدارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەركەوتنی هەڵمەتی لێسەندنەوەی متمانە لێیان كە بەربژێری پۆستی سەرۆكایەتی ڤیكتۆر فۆنت بەرامبەری دەستی پێ‌ كرد بوو تیایدا دەبوو 16 هەزار و 200 واژووی وەرگرتنەوەی متمانە كۆبكەنەوە ئەوان توانییان زیاتر لە 20 هەزار واژوو كۆبكەنەوە لەگەڵ ئەوەشدا بارتۆمیۆ ئامادەیی تیادا نەبوو مل بۆ ویستی ڕكابەرەكانی بدات.

لە لایەكی ترەوە سەنگەر گرتنی لیۆ میسی ئەفسانەی یانەكە و ژمارەیەك لە یاریزانانی تری یانەكە دۆخەكەی بە تەواوەتی لە بارتۆمیۆ سەخت كرد كاتێك دوێنێ‌ بۆ جارێكی تر بانگهێشت كرانەوە بە مەبەستی كۆبوونەوە و گفتوگۆ كردن سەبارەت بە ئەگەری كەم كردنەوەی مووچەكانیان، بەڵام یاریزانەكان لە سەرو هەمووشیانەوە میسی ڕەتیان كردەوە تەنانەت لەگەڵ ئیدارەكەی ناوبراو دابنیشن هەر بۆیە هەموو شتێك لە بەرامبەر بارتۆمیۆ بە ئاقاری دەستلەكاركێشانەوە دەڕۆیت هەر بۆیە ناوبراو بە ناچاری سەعاتێك پێش ئێستا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا وازهێنانی ڕاگەیاند.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا