پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی شوبات، محەمەد سەدرەدین ئەفسەری یاسایی لە پۆلیسی ژینگە و دارستان ڕایگەیاند، پاراستنی سامانی ماسی یەکێکە لە کارەکانی ئێمە و لەمانگی ئادارەوە ڕاوکردنی ماسی قەدەغەیە.
ڕوونیکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی کاتی زاوزێی ماسی و دانانی گەرا، لە پێنجی مانگی ئادارەوە تا 15ی مانگی حوزەیران ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەغەیە، سەرەبات بەوەش هەموو ڕاوچییەکانی ماسی ئاگادار دەکرێنەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، لەوماوەیەدا بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاراستنی دارستان، مەفرەزەی گەڕۆکیان بۆ گرتنی ئەو کەسانە دەبێت کە سەرپێچی یاساکە دەکەن، چونکە وەرزی زاوزێی ماسی دەکەوێتە ئەو کاتەوە و لە 16ی مانگی حوزەیرانەوە ڕاوکردنی ماسی دەستپێدەکاتەوە.
هاوڵاتیان بەردەوام بۆ ڕاوە ماسی ڕوودەکەنە چەندین ڕووبار و زێی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەو سێ مانگەدا پێویستە پابەندی یاساکە بن و سەرپێچی نەکەن.