تەندروستی سلێمانی: نابێت ئەمڕۆ هیچ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی نەشتەرگەری منداڵبوون ئەنجامبدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، نابێت هیچ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 2ی شوباتی 2022 نەشتەرگری منداڵبوون ئەنجامبدات.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە واژۆی نیان حەمە ئەمین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون و دڵنیایی جۆریی لەسەرە ئاماژە بەوەکرا، “ئاگادارتان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک بەرواری 22ی 2ی 2022 هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەک لە کاتی دەوامی بەیانیاندا ئەنجام نەدرێت بەتایبەتی نەشتەرگەری (منداڵبوون) جگە لە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری خانەنشین و پزیشکی (پسپۆڕی بێهۆشکار)ی خانەنشین”.

ئەوەش هاتووە، هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی بکات ئەوا لەڕێگەی لیژنەی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بۆماوەی 72 کاتژمێر هۆڵی نەشتەرگەری دادەخرێت لەبەرئەوە خۆتان بەرپرسیار دەبن.

ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەکاتێکدایە، لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە سلێمانی لۆدێکی زۆر دروستبووە و دایکان و باوکان دەیانەوێت لەم بەروارەدا منداڵەکانیان لەدایک ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا