ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان چەند بڕیارێکی دەرکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان ئەنجامدرا و تێیدا بڕیاردرا، بڕیاردرا مۆڵەتی كۆتایی بدرێت بە ژمارەیەك پرۆژەی وەبەرهێنان كە پێشتر مامەڵەكانیان پێشكەش كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، كۆبوونەوەی تەواوكاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە 29، ئەنجامدرا و لە كۆبوونەوەكدا بڕیاردرا مۆڵەتی كۆتایی بدرێت بە ژمارەیەك پڕۆژەی وەبەرهێنان كە پێشتر مامەڵەكانیان پێشكەش كردوە، هەروەها بڕیاردرا ئاسانكاری بكرێت لە پرسی كوژانەوە و قەرەبووكردنەوەی زەوی بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی باشتری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، بڕیاردرا بەپێی یاسا بەركارەكان، كار بكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی كە بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان تەرخان دەكرێن پاش كوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانكاریكردن بۆ پرۆژەكانی پیشەسازی‌و كشتوكاڵ.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەموو ئەو گرفتانە خرانەڕوو كە بوونەتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی وەبەرهێنان و چۆنییەتی چارەسەر كردنیان پشتبەست بە رێكارە یاساییەكان تاوتوێ كرا. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد كە هاوكار و هەماهەنگ بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران بكەن لەپێناو جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێدانی مۆڵەتی كۆتایی بە ژمارەیەك پڕۆژەی وەبەرهێنان درا كە پێشتر مامەڵەكانیان پێشكەش كرابوو. هەروەها قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش كرا كە هاوبەشن لە نێوان كەرتەكانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانكاری پێویستیان بۆ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا