پۆڵه‌تیك پرێس:
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی دوو پۆستی نوێی له‌كابینه‌ی نۆ وه‌رگرت.
سه‌میر هه‌ورامی له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، یەکێتی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو پۆستی دیکەی لە حکومەتی هه‌رێم وەرگرت، کە به‌ركه‌وته‌ی خۆیبووه و بریتیبووه له پۆسته‌كانی بریکاری وەزیری داد و بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە بوون.
له‌باره‌ی بریكاره‌كان سه‌میر هه‌ورامی وتی “شیلان عارف، دادنووس لە دادگای سلێمانی بووەتە بریکاری وەزیری داد و هەروەها حەکیم ولیا، سەرۆکی پێشووی فەرمانگەی پلاندانان لە ئەنجوومەنی وەزیران بووەتە بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە”.
له‌ئێستادا ته‌نیا پۆستی بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی كه به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتیه ماوه پڕبكرێته‌وه، به‌وته‌ی سه‌میر هه‌ورامی به‌مزووانه ئه‌و پۆسته‌ش پڕده‌كرێته‌وه.
سەمیر هەورامی ناوی بریكاری نوێی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشكراكرد و وتی “د. ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدون كاندیدی یه‌كێتییه بۆ ئه‌و پۆسته”.