پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێك تاوتوێده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆڵه‌تیك پرێس، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پرسی دانه‌نانی پشكی هه‌رێم له یاسای قه‌رز باسده‌كرێت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ریه‌كه له د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ئامادە دەبن.