هاوسەرۆكانی یەكێتی و بەرهەم ساڵح هاوپەیمانێتی نێوان یەكێتی و گۆڕان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی لەگەڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیان تاوتوێكرد و بەستنی  هاوپەیمانێتی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیان بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.

لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكانی یەكێتی لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقدوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێكرد.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەداوە، لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك كۆمار باسمان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کرد و ڕامانگەیاند کە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەروەها دەڵێت، جەختمان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكۆبونەوەكەدا ئاماژەمان بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆك كۆمار کردووە بۆ كاركردن لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور كە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا