قاچاخچێتی بەڕێژەی ٪٥٠ لە دەروازە سنورییەکانی عێراق کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە گەیشتنی سەرۆک وەزیران بە دەروازە سنورییەکانی ناوەڕاست و خوارووی وڵاتەکە بەرێژەی ٪٥٠ قاچاخچێتی کەمیکردووە.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، وەزارەت لە پەیوەندی راستەوخۆدایە لەگەڵ دەروازە سنورییەکان بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و جەختی لەوەش کردەوە، گەیشتنی مستەفا کازمی بە دەروازە سنورییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕێژەی ٪٥٠ قاچاخچێتی کەمکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام هێشتا لە دەروازە سنورییەکانی کوردستان بەرهەمی قاچاخ دێتە ناوەوە.

ئاشکراشی کرد، ئەوە کێشەیەکی گەورەیە و وەزارەت هیواخوازە بەزوویی چارەسەر بکرێت لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دابینکردنی هەلی کار بۆ هەزاران کەسی بێکار و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی.

لە ماوەی رابردوودا، مستەفا کازمی سەردانی دەروازە سنورییەکانی عێراقی کرد و رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و رێگریکردن لە قاچاخچێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا