کازمی لە پاریسەوە بەرەو بەرلین و لەندەن دەچێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە گەشتێکی چوار رۆژی سەردانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پاریسی پایتەختی فەڕەنساوە دەست بە سەردانە چوار رۆژییەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات لە ناویشیاندا ئەڵمانیا و بەریتانیا.

بەپێی میدیاکانی عێراق، ئامانجی ئەم سەردانەی کازمی تاوتوێ کردنی چەند تەوەرێکە لەوانەش بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لەناو لیستی ئەو وڵاتانەی لە یەکێتی ئەوروپادا نازناوی مەترسیدارترین وڵاتیان هەیە.

هاوکات، تاوتوێ کردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی ئابوری و روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی دژی داعش لە تەوەرەکانی دیکەی سەردانەکەی کازمین بۆ ئەوروپا.

شەوی رابردوو، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و بڕیارە سەردانەکەی چوار رۆژ بخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا