پۆڵەتیک پرێس
نرخی نەوت بەرز و نزمی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخەکەی دابەزی و دواتر لەدوای واژۆکردنی یاسای هاندانی ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، دووبارە نرخەکەی بەرز بووەوە.
بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، رۆژی دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٧ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٠ دۆلار و ٩٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، هاوپەیمانانی ئۆپیک + رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بنێرنە بازاڕەکان.