پۆڵه‌تیك پرێس:
زیا بتروس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “شێروان شێروانی ڕۆژنامه‌نووس له‌ئاسایشی گشتی هه‌ولێر زیندانییه”.
هه‌رچه‌نده ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا به‌فه‌رمی چاره‌نوسی شێروان شێروانی ڕۆژنامه‌نووسیان ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام به‌وته‌ی زیا بتروس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كه قسه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس كرد وتی “شیروان شێروانی ئێستا لە ئاسایشی گشتی هەولێرە بەڵام هێشتا نازانین لەسەر چی دەستگیركراوە”.
زیا بتروس وتیشی، ” رایگەیاندوە، “چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا هاوسەری شێروان شێروانی لە دەستەكەمان سكاڵای پێشكەش كرد، ئێمه‌ش لەسەر بنەمای ئەوە نوسراوێكی فه‌رمیمان ئاڕاستەی ئاسایشی گشتی هەولێر كرد بۆ ئەوەی بزانین چاره‌نوسی چییه”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “ئەو رۆژنامەنوسە لەلایەن هێزێكی فه‌رمی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆوە دەستگیركراوەو ئەوەش بە فەرمانی دادوەر”.
زیا بتروس پێوایه “ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه تا ئێستا كەسوكار و پارێزەره‌كه‌ی شێروان شێروانی نەیانتوانیوە چاویان بە ناوبراو بكەوێت، چونكه به‌پێی یاساكان ئه‌مه هه‌ڵه‌یه”.
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه زیا بتروس ده‌ڵێت “ئێستا كه له ئاسایشه كه‌واته دیاره به‌گوێره‌ی مادده‌یه‌ك كه دادگا دایناوه و په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئاسایش له‌به‌رئه‌وه براوه بۆ ئاسایش به‌ڵام ئێمه هه‌تا كه‌یسه‌كه‌ی نه‌بینیین من ناتوانم به فه‌رمی باسی ئه‌م بابه‌ته بكه‌م”.