ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پارێزبەندی لەسەر ئەندامێكی هەڵگرت

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پارێزبەندی لەسەر ئەندامێكی خۆی هەڵگرتووەو دادگای دەستكراوە كردووە لەوەی دادگایی بكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “دادگا كاتێك دەتوانێت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بانگ بكات و دادگایی بكات كە پارێزبەندی لەسەر هەڵبگیرێت، لە ئێستاشدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دادگای دەستكراوە كردووە بۆئەوەی محەمەد شێخ وەهاب دەستگیربكات و دادگایی بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەواڵی چوونە دەرەوەی محەمەد شێخ وەهاب لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا دەنگۆیە و پشت راست نەكراوەتەوە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە نایەتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و لە كۆبوونەوەی رۆژی 20ی ئەم مانگەی ئەنجومەنیشدا بێ وەرگرتنی مۆڵەت بەشداری نەكردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین – قۆرەتوو بە تۆمەتی ساختەكردنی پسووڵە لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان داوای دەستگیركردنی محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد.

دواتریش محەمەد شێخ وەهاب ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و رایگەیاند، ئامادەیە لەسەر ئەو دۆسیەیە بچێتە بەردەم دادگا.

پۆڵەتیك پرێس چەندجارێك پەیوەندی بە محەمەد شێخ وەهابەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا