پەرلەمانتارێك: هۆشیار زێباری بەكرێگیراوی ئەمریكاو جولەكەیە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراقی هێرشدەكاتە سەر هۆشیار زێباری و دەڵێت، “زێباری بەكرێگیراوی ئەمریكاو جولەكەیە”.

حەسەن سەلیم پەرلەمانتاری قەوارەی سادیقونی سەر بە عەسائیب ئەهلی حەقی قەیس خەزعەلی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حەشدی شەعبی زۆر پیرۆزترە لەوەی كەسێكی بەكرێگیراوی ئەمریكاو جولەكە دەستی بۆ ببات كە لەسەر گەندەڵی دووخراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر خوێنی ڕۆڵەكانی جەماوەری حەشد نەبوایە، ئەوا زێباری یەكەم كەس بوو كە رایدەكرد.

حەسەن سەلیم داوای لە كۆمسیۆنی حەشدی شەعبی كرد، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هۆشیار زێباری بگرنەبەر.

ئەو وتانەی ئەو پەرلەمانتارەش دوای ئەوە دێت شەوی 30ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ چەند مووشەكێك ئاڕاستەی نزیك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێركران، دواتریش هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی حەشدی شەعبی تۆمەتبار كرد بەوەی ئەوان هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

هاوكات ئەمڕۆش لەسەر هەمان پرس گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراقی و پەرلەمانتارانی پارتیدا دروست بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا