گۆڕان بەرپرسانی لێ هەڵدەوەرێت

پۆڵەتیك پرێس

كێشە ناوخۆییەكانی لەپەرەسەندندایەو هاوشێوەی ماوەی رابردو، ئێستاش چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو حزبە وازیان هێناوەو دەستلەكاركێشانەوەیان خۆیان رادەستی رێكخەری حزبەكەیان كردووە.

سەرهەڵدانی كێشەكانی گۆڕان دوای ئەو ناڕەزاییە زۆرەی هاوڵاتیان و جەماوەری ئەو حزبە هات كە بەهۆی خراپی دۆخی ژیانیان و بێدەنگ بوونی ئەو حزبە لە ئاست كێشەكانی خەڵك دروست بوو بوون.

لە دواین پێشهاتیشدا سێ‌ ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی گۆڕان كردووە و تا دێت دەنگە نارازیەكانی ناو بزوتنەوەكەش روو لەزیادبوون دەكەن.

 

كێشەكانی گۆڕان دوای ئەو ناڕەزاییە زۆرەی هاوڵاتیان و جەماوەری ئەو حزبە هات كە بەهۆی خراپی دۆخی ژیانیان و بێدەنگ بوونی ئەو حزبە لە ئاست كێشەكانی خەڵك دروست بوو بوون

خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، گۆڕان حزبێكی جەماوەرییە لەدەرئەنجامی حوكمڕانی هەڵەی 29 ساڵی رابردووی هەرێم دروستبووە، بزوتنەوەیەكی چاكسازییەو ئەو پاكێجانەی كاتی خۆی بۆ دەسەڵات نوسیویەتی وەك پرۆژەیەك وەرنەگیرا، بەڵكو دژایەتیكردن.

ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵك پەلەیانەو دەیانەوێت گۆڕان لەشەو رۆژێكدا هەموو ئامانج و داواكاریەكانیان بۆ بهێنێتەدی.

 

چەند رۆژێكە لەناوخۆی گۆڕان دەست بەهەڵمەتێك كراوە، هەڵمەتەكە خۆی لەرەخنەگرتن لەسەركردایەتی گۆڕان‌و ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەكات دەبینێتەوە

بەپێی زانیارییەكان، ماوەی 10 رۆژ زیاترە هەریەكە لە عەدنان عوسمان‌و دەرباز محەمەد دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردووەو شەماڵ عەبدولوەفاش دەستلەكاركێشانەوەكەی نووسیوەو دەیەوێت پێشكەشی رێكخەری بكات.

پۆڵەتیك چەندجارێك پەیوەندی بەو كەسانەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

لەماوەی رابردووشدا ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان، هۆشدارییان بەسەركردایەتی بزووتنەوەكەیاندا كە نابێت ئەو دۆخەی ئێستا گۆڕانی پێدا تێدەپەڕێت بەردەوامی هەبێت.

چەند رۆژێكیشە لەناوخۆی گۆڕان دەست بەهەڵمەتێك كراوە، كە هەڵمەتەكە خۆی لەرەخنەگرتن لەسەركردایەتی گۆڕان‌و ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەكات دەبینێتەوە.

لەبارەی هەڵمەتەكەوە خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەكرد، رەنگە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەبێت كە پشكی گۆڕانە و نەیتوانیووە لەكاتی خۆیدا مووچەی خەڵك بدات.

ئەوەش دەخاتەڕوو، رێككەوتنی هەرێم و توركیا لە بارەی نەوتی هەرێمەوە كوردستانی دووچاری گرفتی گەورە كردووە، بەوهۆیەشەوە گۆڕان ناتوانێت بەرنامەی خۆی جێبەجێ بكات و مووچە دابەشبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا