پۆڵه‌تیك پرێس:
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “نامانه‌وێت به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و هیچ حزبێكی باشووری كوردستان شه‌ڕ بكه‌ین”.
موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی پەکەکە له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “ستێرك تیڤی” ڕایگه‌یاند،
لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بۆ میدیای پەکەکە رایگەیاند، “پەکەکە لە شەر ناترسێ وە نامەوێت ڕێنمایی بدەم بە گیانفیدایان لە بەرامبەر کورد شەر بکەن، بەڵام داوا لە مەسعود بارزانی دەکەم قسە بکات و هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرابكات”.
موراد قه‌ره‌یلان وتیشی “تا ئێستا ئێمە نازانین کاک مەسعود ئاگاداری رووداوەکانە یاخود نا، دەمانەوێت لەلای کاک مەسعودەوە ئەوە بزانین هێنانی هێزو چەک بۆ سەر رێگای گەریلا بە چی واتایەک دێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) لەبارەی جموجۆڵی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رایگەیاند: “ئەو جموجووڵانەی بە ئاڕاستەی هەرێمەکانی گەریلا دەکرێن، مەترسی جددی دروست دەکەن”.