پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له مانگی رمه‌زانی پیرۆز، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی خواردنگه‌كان و كارگه‌كانی شیرینی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له مانگی رمه‌زانی پیرۆز، لیژنه‌كان به‌وردی چاودێری و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆگا و كارگه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌ربه‌ت و شیرینی بۆ هاوڵاتیان و رۆژوه‌وان ئاماده‌ده‌كه‌ن ده‌كات.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌هۆی ئاماده‌كردن و دروستكردنی بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت و شیرینی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له سه‌رجه‌م كارگه‌و شوێنه‌كانی دروستكردن و فرۆشتنی شیرینی و سارده‌مه‌نی ده‌كات زیاتر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن بۆئه‌وه‌ی لیژنه‌كان ناچارنه‌بن روبه‌رووی سزای ماددی یان داخستنیان بكه‌نه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا خواست له‌سه‌ر كڕینی شیرینی و سارده‌مه‌نی و شه‌ربه‌ت و هه‌ندێك خوارده‌مه‌نی زیاد ده‌كات، به‌و هۆیه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن.
هاوکات، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن چاوكراوه‌تر بن و خۆیان له خواردن و خواردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌پۆشراو و سه‌ر عاره‌بانه‌كان بپارێزن و له‌كاتی بونی هه‌ر گومانێك په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆبكرێت.