کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی حوزەیران، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی دووشەممە 26ی حوزەیران، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 46 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت کە 38 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا