نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سنووردانان بۆ هاتوچۆ و گەشتکردن کە بوونەتەهۆی ئەوەی داواکاری لەسەر سوتەمەنی کەمببێتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد، هەتا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا