بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە27ی ئایار، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد.

ئەمڕۆ شەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دوای گەیشتنی بۆ شاری سلێمانی سەردانی دەباشانی کرد و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی پێشوازی لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا، هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان کرد.

هاوکات، لەپێناو پاراستنی سەقامگیری وڵات و ژیانێکی ئارام بۆ هاوڵاتیان جەخت لە فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا