ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر چەند پرسێک و دەنگدان بە چەند پرۆژە یاسایەک، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.

بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنەکە لەسەر پرسی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق و دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای پەیوەست بەو بابەتەوە، یەکێک بێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی لیژنەی تایبەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق، خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێکخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ژنان، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

بڕیارە کۆبوونەوە ئاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ دەست پێ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا