ئەردۆغان تا پێنج ساڵی دیكە بووەوە بە سەرۆك كۆماری توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆكی توركیا هەڵبژێردرایەوە.

دەرەنجامە سەرەتاییەكانی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دەریدەخەن رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێژەی زیاتر لە 52% ی دەنگەكان، توانی سەركەوتن بەسەر كەمال كڵچدارئۆغڵو بەدەستبهێنێت كە رێژەی 47%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار لە خولی دووەمی هەڵبژاردن زیاتر لە 27 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا كەمال كڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانی میللـەت نزیكەی 24 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.

لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) لە بارەگاكانی پارتەكەیان كۆبوونەتەوە و ئامادەكاری بۆ ئاهەنگی جەماوەری فراوان دەكەن.

لە یەكەم كاردانەوەشدا، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر پیرۆزبایی سەركەوتنی ئەردۆغان بە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك كۆماری توركیای كرد.

بەگوێرەی دەستووری نوێی ئەو وڵاتە، سیستەمی توركیا سەرۆكایەتییە و سەرۆكی هەڵبژێدراو بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو سەرۆكایەتی توركیا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا