ئەڵمانیا ماوەی ئەرکی هێزەکانی لە عێراق درێژدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ئەرکی هیزەکانی لەناو چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق درێژبکاتەوە.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی حکومەتی ئەڵمانیا، بڕیارە ماوەی ئەرکی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکرێتەوە.

هاوکات بڕیارە ڕۆژی 21ی تشرینی یەکەمی 2022 پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگ بدات لەسەر بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023.

لە ئێستادا لە عێراق 500 ڕاوێژکاری سەربازی ئەڵمانیا هەیە و بەگوێرەی بڕیارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە ڕێگە نادرێت لەو ژمارەیە زیاتر ئامادەییان لە عێراقدا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا