پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکات کە لەئێستادا زۆرینەی شەقامە لاوەکی و سەرەکییەکانی ناوشاری سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و بە بەستەڵەک بوونیان مەترسیدارن و شیاو و سەلامەت نین بۆ شۆفێریکردن تیایاندا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “تکا و داوامان لە شۆفێرانی بەڕێز ئەوەیە ئەمشەو و سەرلەبەیانی سبەینێ لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە بەمەبەستی سەلامەتیتان لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هەروەها ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاوبانی دەرەوە بەسەرجەم قەزاو ناحییەکان و دەروازەکانی شاری سلێمانی بەهەمان شێوە مەترسیدارە بۆ شۆفێریکردن”.
دەشڵێت: لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی