پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەشناسی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و هەندێك كات تاوە بارانی كورتخایەنیش دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16-03-2023 بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچە جیاجیاكان شەپۆلی بارانبارین بە ئاستی مامناوەند بەردەوام دەبێت، هاوكات زۆرترین رێژەی بارینیش لەسەر بەشێك لە ئیدارەی راپەڕین، سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێكی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت. هەندێك كاتیش تەزرە و لێزمەباران و هەورە برووسكەشی لەگەڵدا دەبێت.
كەشوهەوا سبەی گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و بەپێی پێشبینییەكانی بەشی كەشناسی ئاسمان نیمچە هەور، بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەبەشێكی ناوچە شاخاوییەكان، تاوەبارانی كورتخایەن دەبێت، هەروەها هەندێك كات ئەگەری بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك هەیە.