لە پەرلەمانی عێراقەوە كار بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوانی بادینان و هەولێر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

چەند ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی دەستگیركراوانی هەولێرو بادینانەوە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی پەرلەمانتارانیان دەستپێكردو وێنەی دەستگیركراوانیان لە پەرلەمان بڵاوكردەوە.

غالب محەمەد عەلی پەرلەمانتاری عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەردەوام كار لەسەر كارە نایاساییەكانی حكومەتی هەرێم دەكەن، لەئێستاشدا لیژنەیەك لە مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق كار لەسەر كەیسی دەستگیركراوانی بادینان دەكەن و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم گفتوگۆ دەكەن.

دەشڵێت، “پێمانوایە دەستگیركراوانی هەولێرو بادینان سەلامەت نین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جگە لە پارتی هاوسۆزییەكی زۆری پەرلەمانتاران هەبووە بۆ پشتیوانی ئەو دەستگیركراوانەو ئازادكردنیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا بەهۆی نەبوونی مووچەو بانگەوازكردن بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە، هێزە ئەمنییەكانی بادینان چەندین هاوڵاتی و چالاكی مەدەنیان دەستگیركرد، بەشێك لەو كەسانەش هێشتا ئازاد نەكراون، هاوكات لەچەند رۆژی رابردوشدا هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵیانكوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی و دەستگیریان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا