هۆكاری گرانبوونی نرخی بەنزین

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق هۆكاری گرانبوونی بەنزین ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت “ژمارەیەك كۆمپانیا سوتەمەنیان قۆرغ كردووە”.

دوای بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەتزین لە وێستگەكان گرانبووە و ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان و شۆفێران دروستكردووە.

غالب محەمەد، ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بریار درا كە پاڵ پشتی لە سەر سوتەمەنی هەڵبگیرێت و سوتەمەنی هەمووی بكرێت بە بازرگانی كە لە عیراق نرخی سوتەمەنی جێگیرە و پاڵپشتی(مدعوم) حكومەتی هەیە كە ئەویش لتری بەنزین (٤٥٠)ە، هەر یٔەو كاتە وتیان گەر وا نەكەین ناتوانین موچەی خەڵك بدەین بەڵام هەتا یٔێستاش كێشەی موچە چارەسەر نەبوو و سوتەمەنیش نرخی گرانبوو”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە بە بازرگانی كردنی بەنزین و سوتەمەنی بە گشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كار و پارە بۆ كۆمپانیاكانی بنەماڵە پەیدا بكات لەگەڵ چەند كۆپانیایەكی بچوك كە خاونداریتیەكانی دەگەرێتەوە بۆ مەكتەب سیاسیەكان، لە لایەكی دیكەشەوە زیاتر لە 200 پاڵاوگەی نایاسای هەیە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نەوتی خاوی پێ دەفڕۆشێت بە نایاسای و لە كۆتایدا سوتەمەنیەكانی بە كوالێتی خراپ بە نرخی گران بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەفڕۆشن.

غالب محەمەد رایگەیاندووە، ئەوەی بەرپرسە لە گران بوونی سوتەمەنی دەسەلاتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك كۆمپانیان، لە كاتێكدا خەڵك چاوەڕێبو موچە باشبکەن و جموجوڵ بکەوێتەوە بازاڕ، بەڵام هەر رۆژە و سینارۆیەك دروست دەکەن و خەڵک مشغوڵ دەکەن، یئێستا وا سەرەی بەنزینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا