كەیسی دەستگيركراوانی بادینان و غالب محەمەد گەیەنرایە باڵوێزخانەكانی ئەوروپاو كەنەدا

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەرانی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق هەردوو كەیسی دەستگیركراوانی بادینان و هێرشكردنە سەر غالب محەمەدیان گەیاندە باڵوێزخانەی وڵاتانی ئەوروپاو كەنەدا.

سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای باڵیۆزی ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپاو كەنەدا هەریەكە لەپەرلەمانتاران غالب محەمەد، كاوە محەمەد و سەركەوت شەمسەدین وەك نوێنەرانی هاوپەیمانی هیوا لەگەڵ باڵوێزی ئەو وڵاتە كۆبونەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووەن لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆی جدییان لەسەر چەندین تەوەری گرنگ ئەنجامداوە لەوانەش هەوڵی تیرۆركردنی دكتۆر غالب محەمەد و دەستێوەردانی حزبی لە رەوتی لێكۆڵینەوەكان.

دەشڵێت، “دەستگیركردن و حوكمدانی ئازادیخوازانی بادینان و بەكارهێنانی دادگا دژی رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و پرسی دیموكراسی و هەڵبژاردنەكان و یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و بودجە، لەو تەوەرانەبوون كە لە كۆبونەوەكەیاندا باسیان كردووە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، باڵوێزی ئەو وڵاتانە مەبەستیان بووە بۆچوون و هەڵوێستی هاوپەیمانی هیوا لەبارەیانەوە بزانن، هاوكات پشتیوانی لەرای ئازاد و ئازادی كاری رۆژنامەنوسی كردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا