سەعدی ئەحمەد پیرە و عەلی باپیر: دادگای هەولێر دادگەیەکی سیاسییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرکردایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

دوابەدوای کۆبوونەوەکە سەعدی ئەحمەد پیرە و عەلی باپیر کۆنگرەی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا عەلی باپیر وتی، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کراوە، نابێت هیچ هێزێکی سیاسی باڵادەست خۆی بە زیاتر لەوانی دیکە بزانێت.

لەلایەکی دیکەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەکرد، لایەنە سیاسییەکان پێویستیان بە لێک نزیکبوونەوە و گفتوگۆی چڕ هەیە، ئەو باردۆخەی ئێستا هەیە پێوئستی بە یەکڕیزی هەیە، “ناکرێت خۆمان لەوە گەورەتر ببینین کە هەین”.

لەبارەی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ وەهاب هەڵەبجەیی هەریەکە لە سەعدی ئەحمەد پیرە و عەلی باپیر ڕایانگەیاند، دادگەی هەولێر دادگایەکی سیاسییە و لەوێ دەسەڵاتی دادوەری دەستەمۆکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا