گرێبەستی زیاتر لە 17 هەزار مامۆستای وانەبێژ دەکرێتە هەمیشەیی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەدەی عێراق، بڕیاریدا گرێبەستی 17 هەزار و 267 مامۆستای وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی کەرکوک بکرێنە هەمیشەیی.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 130 ساڵی 2021 ی ئەنجومەنی وەزیران و 315ی ساڵی 2019 بڕیاردرا گرێبەستی 17 هەزار و 267 مامۆستای پارێزگای کەرکوک لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروردە بکرێتە هەمیشەیی.

لە نووسراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە،” لەڕۆژی 30 کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو وەک بەرواری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو مامۆستایانە هەژماردەکرێت و بەرواری دەستبەکاربوون لە 1ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە بۆ ئەو مامۆستایانە هەژماردەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا