سامانە سرووشتییەکان: تا ئێستا نزیکەی %87ـی خێزانەکانی هەرێم نەوتیان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایکرد، دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و تا ئێستا نزیکەی 87ـی کۆی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، تا ئێستا زیاتر لە 255 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە و ملیۆنێک و 120 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون.

بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دابەشکردنی نەوت بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

پارێزگای هەولێر: زیاتر لە 96 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: 103 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ:زیاتر لە 56 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

هەروەها، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاشکرایکرد، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 120 هەزار خێزان لە سەرانسەری هەرێم نەوتیان وەرگرتووە کە دەکاتە %87ـی کۆی خێزانەکانی هەرێم.

بەپێی پارێزگاکانیش، لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 473 هەزار و 744 خێزان نەوتیان وەرگرتووە، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 410 هەزار و 926 خێزان تا ئێستا لە وەرگرتنی بەشە نەوتی ئەمساڵ سوودمەند بوون، هەروەها لە دهۆک و ئیدارەی زاخۆش 335 هەزار و 166 خێزان نەوتی سپییان پێدراوە.

لە رێکەوتی 4ـی 10ی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دابەشکردنی نەوتییان بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێکرد، بڕیارە هەموو خێزانەکانی هەرێمی کوردستان مافی وەرگرتنی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵانیان پێ بدرێت بەرامبەر بڕی 104 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا