پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای iQ بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک، پاکێجێکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات.
پاکێجی دڵنیایی خێزان، ناوی پاکێجە نوێیەکەی کۆمپانیای iQە و تایبەتە بە خێزان، تێیدا هەموو ئەو ماڵپەڕ و بابەتە نەشیاوانە دەسڕدرێنەوە کە بۆ پەروەردەی منداڵ زیانبەخشن و مەترسی لەسەر ڕەوشت و ڕەفتاری درروست دەکەن.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، نرخی ئەم پاکێجە، مانگانە تەنها بە 39,000 دینارە و بە خێرایی 100 Mbpsە، لە ڕێگەی کارتی تایبەتەوە و بە هەمان شێوەی پاکێجەکانی دیکەی iQ، لە ئەپڵیکەیشنی iQ Digicareەوە پڕ دەکرێتەوە.
پاکێجەکە چەندین تایبەتمەندیی گرنگ لە خۆی دەگرێت، لەوانە:
– بە کواڵتیی فایبەر ئۆپتیکە
– خێراییەکی بێوێنە و بێ پچڕانی هەیە
– بێسنوورە
– تێیدا ڕێسای دادپەروەرانە پەیڕەو ناکرێت
– ١٦ کەس دەتوانن بە کاری بهێنن
– هەبوونی شەپۆلی فراوان
ئەوەش هاتووە، لەبەر ئەوەی ئینتەرنێت بووەتە یەکێک لە پێداویستییەکانی ڕۆژانەمان و لە ماڵی هەمووماندا هەیە و بەشێکی بەرچاوی بەکارهێنەرانیشی منداڵانن، هەر لەو پێناوەدا و بۆ پاراستنی خێزان و سەلامەتیی ڕەفتار و ڕەوشت و پەروەردەی منداڵان، ئەو ماڵپەڕ و بابەتە مەترسیدار و ناشایستانەی پاکێجی دڵنیایی خێزان بلۆکیان دەکات، بریتین لە:
– تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە و پێکەوەژیان، بڵاوکردنەوەی ڕق و دووبەرەکی، توندوتیژیی ئایینی و نەتەوەیی… هتد.
– ماڵپەڕە سێکسییەکان
– هاندان و ڕیکلام بۆ جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان
– سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە هەموو جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە
– هەموو جۆرەکانی قومارکردن
– فرۆشتن و کڕینی چەک و تەقەمەنی
– هاندانی توندوتیژیی خێزانی و توندوتیژیی خێزانی لەگەڵ منداڵان
– توندوتیژی دژی ئاژەڵان
دابینکردن و خستنەکاری ئەم پاکێجە، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە iQ بۆ بەرەوپێشبردنی هەموو کایەکانی کۆمەڵگە و بە تایبەتی کەرتی پەروەردە دەیدات و هەمیشە لە خەمی پاراستنی بەها کۆمەڵایەتی و خێزانییەکاندا بووە، هەر بۆیە لە ئایندەیەکی نزیکدا، پاکێجی دڵنیایی خێزان کارا دەبێت و دەبێتە یارمەتیدەرێکی کاریگەری دایکان و باوکان لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا.