ئاماری گەشتیاران لە ساڵی 2022 بۆ پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەندرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی 2022دا شەش ملیۆن و 168 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی 2022دا ژمارەی گەشتیاران بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2021.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی 2022دا شەش ملیۆن و 168 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە لەکاتێکدا لە ساڵی 2021 چوار ملیۆن و 189 هەزار و 569 گەشتیار ڕوویان لە هەرێم کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ڕابردوودا دوو ملیۆن و 752 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەولێر کردووە، دوو ملیۆن و 545 هەزار و 156 گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە و دوو ملیۆن و 340 هەزار گەشتیار ڕوویان لە دهۆک کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا