دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمان لەسەر پرسی پۆستی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتی، “پێشبینی دەکرێت لە دانیشتنەکەی پەرلەمان جارێکی دیکە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکرێتەوە”.

وتیشی، “هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر و هاوپەیمانی سیادە و پارتی، دەیانەوێت ئەم دانیشتنە بەزووترین کات ئەنجامبدرێت”.

ئەوەش دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دێت، کاتێک ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نادەستوورییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا