محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر بۆچی چوونەوە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار هۆکاری سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە بۆ تورکیا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و هاکان فیدان، سەرۆکی هەواڵگری تورکیا ناسراو بە “میت” ئاشکراکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، “گفتوگۆی کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی سەرەکی لەبارەی پۆستی وەزیری بەرگرییەوە بووە، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەنێوماڵی سوننەدا ناکۆکی لەسەر هەڵبژاردنی کەسێکی دیاریکراو هەیە بۆ ئەو پۆستە”.

بەپێی نەریتی سیاسی عێراق، بەگشتی دەبێت کەسێک لە سوننەکان بۆ پۆستی وەزیری بەرگری هەڵبژێردرێت، لەلایەکی دیکەوە پۆستی وەزیری ناوخۆ دەدرێت بە کەسێک لە شیعەکان.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “محەمەد حەلبوسی دەیەوێت یەکێک لە فەرماندە سەربازییە ناسراوەکان کە نزیکە لەخۆی، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری دیاریبکات، لەکاتێکدا خەمیس خەنجەر دەیەوێت فەریق ڕوکن ناسڕ غینام بۆ ئەو پۆستە دیاریبکرێت، ئەحمەد جەبوریش کە ناسراوە بە ئەبومازن، سەرۆکی پارتی جەماوەری نیشتیمانی دەیەوێت جومعە عیناد، وەزیری ئێستای بەرگری عێراق ئەو پۆستە وەربگرێتەوە”.

ئاشکراشی کرد، پێشتر محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لە قەتەڕ بوون بەر لەوەی بچنە تورکیا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا