قوباد تاڵەبانی داوادەكات ئەڵمانیا هاوكاری هەرێم بێت لە بەرەوپێشبردنی چاكسازی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا كۆبووەوەو داوایكرد، ئەڵمانیا زیاتر هاوكاری هەرێم بێت لە بەرەو پێشبردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لەسەرجەم بوارەكاندا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی پێشوازیكرد لە كلێمێنس سێمتنەر كۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا كۆمەڵێك پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێكران.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا جێگری سەرۆكوەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستانی كرد.

باس لەوەشكراوە، لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرۆسەی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم بەرچاو روونی دایە كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا و داوایكرد حكومەتی ئەڵمانیا زیاتر هاوكاری حكومەتی هەرێم بێت لە بەرەوپێشبردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە بوارە جیاوازەكاندا.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە تەوەرەێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت لایەنە براوەكان هەرچی زووە بكەونە دیالۆگی بونیاتنەرانە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار كە لە ئاستی چاوەڕوانی و داخوازییەكانی هەموو پێكهاتەكانی عێراقدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا