نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ئەمڕۆ بە رێژەیەكی كەم دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە بەڕێژەی 3٪ بەرزببووەوە.

ئەمڕۆپێنجشەممە، 18_5_2023 نرخی نەوتی برێنت 20 سەنت دابەزی و بە 76 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەهەمان شێوە نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا دابەزی و هەر بەرمیلێكی بە 72 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

رۆژی چوارشەممە بەهۆی گەشبینی بازرگانان بە دانوستاندنەكانی نێوان كۆماری و دیموكراتەكان لەسەر قەرزەكانی حكومەتی ئەمریكا، نرخی نەوت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزببووەوە. كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا، هۆكارێكی دیكە بوو بۆ پاڵپشتی زیاتر لە نرخەكانی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا