نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوەوە، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو لەبەر نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریكا و چین دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە 53 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 55 سەنت بەرزبووەوە و بە 91 دۆلار و 21 سەنت مامەڵە پێوەكرا.

لەڕووی خستنەڕووەوە، رۆژی چوارشەممە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس بڕیاریاندا بە رێژەیەكی كەم و تەنیا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی داهاتوودا زیاتر بخەنەڕوو كە یەكسانە بە 0.1%ی كۆی خواستی جیهان بۆ نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا