تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی بالیسان سەر بە پارێزگای هەولێر.

لەوبارەیەوە نەخۆشخانەی گشتیی بالیسان بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 7:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، دوای ئەنجامدانی شیکاری سەرەتایی دەرکەوت ئاسەواری گولـلە بەجەستەیەوە دیارە”.

وتیشی، “بۆ لێکۆڵینەوەی وردتر لە رێگەی تیمی نەخۆشخانەکەمانەوە تەرمەکە رەوانە پزیشکی دادی کرا لەشاری هەولێر، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی (س،م)ە و ئەفسەرە بە پلەی موقەدەم لە هێزەکانی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا