وادەی تۆماركردنی ناوی حزبەكان بۆ هەڵبژاردن دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی 9 تا16ی ئەم مانگەی وەك وادە بۆ تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەكان دیاریكرد تاوەكو بەشداری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن.

كۆمسیۆنەكە رایگەیاندووە، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا لەرۆژی شەممە 9/1/2021 تاوەكو رۆژی شەممە 16/1/2021 دەرگای ناو تۆماركردن بۆ حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بكرێتەوە كەدەیانەوێت بەشداری لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە رۆژی 9 تاوەكو 28ی ئەم مانگە وادەی ناردنی ناوی كاندیدی حزب و هاوپەیمانێتییەكانە.

پێشتر مستەفا كازمی رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵی وەك رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرد.

لەماوەی رابردوشدا پەرلەمانی عێراق رەزامەندی لەسەر بودجەی داواكراوی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن دەربڕی كە بڕەكەی 329 ملیار دینار بوو.

ئەو ئامادەكارییانەش لەكاتێكدایە، بەشێك لەپەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەكان بەدووری دەزانن هەڵبژاردن لەو وادەیە بەڕێوەبچێت كە بۆی دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا