رەوشی چاكسازیەكانی عێراق و هەرێم لە راپۆرتێكدا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندیەكان رایگەیاند، پێنج وەزارەت بە پێنج یاسای جیاواز ئیدارەی چاكسازیەكان دەكەن بۆ بەرێوەبردن، هیچ پلان و بەرنامەیەكیش نیە بۆچاكسازیەكان، تا بەندیەكان بە شێوەیەكی تەندورست و زانستی بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگا.

تۆری دادپەروەری بۆ بەندییەكان لەعێراق و هەرێمی كوردستان حەوتەم راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە ناو چاكسازیەكانی عێراق و كوردستان بڵاوكردەوە.

شوان سابر، سەرۆكی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەكان لە عێراق و كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی حەوتەمین ڕاپۆرتی تۆڕەكەیانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند: لەم ساڵدا بەدواداچوونیان بۆ 30 چاكسازی و گرتوخانەی نەوجەوانان و چاكسازی ژنانی هەرێم و عێراق كردوە. سەرۆكی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندیەكان ڕایگەیاند، یەكێك لە كێشە گەورەكانی چاكسازیەكان و گرتووخانەكان ئیدارەدانیانە، بەجۆرێك پێنج وەزارەت بە پێنج یاسای جیاواز ئیدارەی چاكسازیەكان دەكەن بۆ بەرێوەبردن، بۆیە هیچ پلان و بەرنامەیەك نیە بۆچاكسازیەكان، تا بەندیەكان بە شێوەیەكی تەندورست و زانستی بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگا.

شوان سابر باسی لەوەشكرد، لە چاكسازیەكاندا رێژەیەكی زۆری زیندانیان هەیە، جێگا و باڵەخانەی پێویست كێشەیەكی دیكەیە، بەجۆرێك زیندانیان لە زیندانەكاندا لە هەندێك مافیان بێ بەشن، وەكو جێگای خەوتن و پێداویستەكانی زیندان و تەندورستی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا