چارلزی سێیەم بووە پادشای بەریتانیا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی تەختی شاهانە رایگەیاند، چارلسی سێیەم بە فەرمی بووە پاشای بەریتانیا.

لە دانیشتنێكی راستەوخۆدا كە كەناڵەكان گواستیانەوە ئەنجومەنی شاهانەی بەریتانیا لە كۆشكی سانت جیمس لە لەندەن كۆبووەو تیایدا بە فەرمی رایانگەیاند، شازادە چارلزی سێیەم لە شوێنی پادشای كۆچكردو ئیلیزابێسی دایكی دەستبەكاردەبێت.

هەر لە كۆبونەوەكەدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شاهانەی بەریتانیا واژۆیان بۆ پادشای نوێ كرد.

لە وتەیەكیشدا چارلزی سێیەم بەڵێنیدا رێز لە دەستوری وتەڵاكەی بگرێت و پشتیوانی حكومەت و كاری پەرلەمان بێت.

ئەنجومەنی شاهانەی بەریتانیا پێكدێت لە دەستەیەكی راوێژكاری تایبەت كە ژمارەی ئەندامەكانی 670 ئەندامی سیاسەتمەداری بەتەمەنن كە لەنێوانیاندا لیز ترەس سەرۆك وەزیرانی تیایدایە و ئەركیان راوێژكردنی تایبەت بە كاروبارەكانی پادشای وڵاتەكەیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا