وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بەشێوەی گرێبەستی ناحکومی ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند،”ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو بەشێوەی گرێبەستی ناحکومی لەگەڵ ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە کار و چلاکی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتەکەمان ئەنجامدەدەن لە خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت، پیر و پەککەتەکان، سەنتەرەکانی منداڵان، ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو و سەنتەرەکانی راهێنان بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوەت کۆمەڵایەتییەکان ڕادەگەیەنین”.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵێک مەرج بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە کە خوازیارن ئەوانیش، پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت، دانیشتووی سەنتەری شاری ھەولێربێت، زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەتدەکرێتەوە، نابێت مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت، پێویستە بەڵگەنامەکانی ئەسڵی و کۆپی کراوی (کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) لە رۆژی سەردان کردنی ئامادە بکات، هەروەها پێویستە زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای نوسین و خوێندنەوە و قسەکردن و بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت.

ڕوونیکردەوە، پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن بەچەند قۆناغێک دەبێت، لە قۆناغی یەکەم بۆماوەی یەک هەفتە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن ڕاستەوخۆ دەبێت لە نوسینگەی تایبەتی وەزیر کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، پاشان قۆناغی دووەم لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا